zagros news agency

تۆم کەین بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کۆچی دوایی دەکات

 

تۆم کەین، هونەرمەندی ئەمریکی و یەکێک لە دیارترین ئەکتەرە دەنگییەکان لە جیهانی ئەنیمەیشن و یارییە ڤیدیۆییەکان، لە تەمەنی 64 ساڵیدا و دوای ململانێیەکی چەند ساڵە لەگەڵ نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

 

ئاژانسی کارەکانی هەواڵی کۆچی دواییەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کەین بەهۆی لێکەوتەکانی جەڵتەی مێشکەوە گیانی لەدەستدا، ئەو جەڵتەیەی لە ساڵی 2020 تووشی بوو و بووە هۆی ئەوەی توانای قسەکردن و نووسین لەدەست بدات، پێش ئەوەی لە 2021 بە فەرمی خانەنشینبوونی خۆی ڕابگەیەنێت.

 

تۆم کەین بە ئەنجامدانی دەنگی چەندین کەسایەتی کارتۆنی بەناوبانگ بوو، لەوانە “Professor Utonium” لە زنجیرەی “The Powerpuff Girls” و دەنگی “Yoda” لە زنجیرەی “Star Wars: The Clone Wars”. ئاژانسەکەی لە بەیاننامەیەکی هاوخەمیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، تۆم لە ڕێگەی ڕۆڵەکانی لە جیهانی “Star Wars” و دەیان بەرهەمی دیکە، گیانێکی تایبەتی بە کەسایەتییەکان بەخشی و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بینەران دروست کرد.

 

مانگی ئازاری ڕابردوو دواین دەرکەوتنی گشتی ئەو هونەرمەندە بوو لە چالاکییەکی تایبەت بە چیرۆکە وێنەییەکان لە ویلایەتی کێنتاکی، کە تێیدا دوای چەندین ساڵ دابڕان لەگەڵ تیمی کارکردنی “The Powerpuff Girls” کۆبووەوە.

 

کەین دەنگی بۆ چەندین کاری بەناوبانگی وەک“Archer” ، “Kim Possible” و “The Wild Thornberrys” دابین کردووە، جگە لە بەشدارییەکانی لە جیهانی “Marvel” لە ڕێگەی کەسایەتییەکانی “Magneto” و “Ultron” کە بەردەوام لە یادەوەری هەواداراندا دەمێننەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “28 Years Later” لە سینەماکاندا

ART

“Shogun” توانی 18 خەڵاتی ئێمی بەدەستبێنێت

ART

سۆنی یاریی “Bloodborne” دەکاتە فیلمێکی خوێناوی

ART