zagros news agency

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٦ پلە ڕووی دا

 

​ئەمڕۆ چوارشەممە، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٥.٦ پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، پارێزگای مەڵەتی لە باکووری کوردستان هەژاند. ئەم ڕووداوە بووە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی ناوچەکەدا.

​میدیاکانی تورکیا لە بڵاوکراوەکانیاندا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناوەندی سەرەکیی بوومەلەرزەکە شارۆچکەی باتاڵگازی سەر بە پارێزگای مەڵەتی بووە. بەپێی زانیارییەکان، تەوژمی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی ٧.٣ کیلۆمەتر لە ژێر ئاستی زەوییەوە سەرچاوەی گرتووە.

​بڵاوبوونەوەی شەپۆلەکانی ئەم بوومەلەرزەیە تەنیا لە مەڵەتیدا قەتیس نەمایەوە، بەڵکو دانیشتووانی چەندین شار و ناوچەی دیکەی هاوسێ و دەوروبەری وەک ئامەد، مەڕەش و ئەدەنه‌ بە ڕوونی هەستیان بە لەرزینەکە کردووە.

​تاوه‌کو ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە سەبارەت بە قەبارەی زیانە گیانی یان ماددییەکانی ئەم ڕووداوە بڵاونەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەیاننامەی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان سەبارەت داخستنی کەناڵی NRT لەبەرامبەر شێواندنی وێنەی سیمبوڵی نەتەوەیی کورد.

دڵشاد

تەرمی ئەندامێکی ئەمینداریەتی گشتی ئەنەکەسە لە تربەسپی دۆزرایەوە

یاسین

‎فەرماندەی گشتیی سوپای پاکستان و شاندی یاوەری ‎گەیشتنە تاران

گوران