ئه‌ندامێكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه یه‌كێك له خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتووتنی حكوومه‌تی نوێی عێراق ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوی جدی بنێت بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه به‌هاوبه‌ش له‌گه‌ل هه‌ولێر ئه‌و گرفتانه تیپه‌رێنن كه هه‌یه و چاوه‌روانیمان له‌حكوومه‌تی نوێ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گیروگرفتانه نه‌هێلیت له‌به‌رده‌م پێشکەوتنی بازرگانی له كوردستان دانراوه.
ئیبراهیم محه‌مه‌د ئاغا، بۆ زاگرۆس گوتی: “هه‌ر هه‌ولێك له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بگیرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی كوردستان لاوازبێت سه‌ركه‌وتوونابێت، چونكه ده‌بێت عێراق سود له پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت، نه‌ك ببێته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنه‌كان، و له‌ماوه‌ی رابردوو عه‌قڵیه‌تێك هه‌بووه ویستویه‌تی ئابووری كوردستان بخنكێنێت ئه‌م هه‌وڵه دواجار لێدانه له‌هه‌موو ئابووری عێراقیش، چونكه هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌یه‌كی گرنگه بۆ هاتنی كاڵا له وڵاتانی دراوسێوه بۆ هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه عێراق ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌كرده‌یی هه‌نگاوبێت بۆ كۆتایی هاتنی ئه‌و كۆتوبه‌ندانه‌ی دروستكراوه بۆ بازرگان و سه‌رمایه‌دارانی كووردستان.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: ئاشتی و ئارامی له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان وای كردووه ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیا بیانییه‌كان بێنه هه‌رێمی كوردستان به‌داخه‌وه جۆرێك له سیاسه‌تی ئاسته‌نگ دروستكردن له‌لایه‌ن به‌غداوه ده‌گیرێته‌به‌ر له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره سیاسه‌ته په‌یره‌وی بكرێت ده‌بێت هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ئه‌زمونی كوردستان له‌رووی ئابووری و بازرگانییه‌وه بۆ عێراق بدرێت، پێم وایه سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه‌ی عێراق له‌و روه‌وه به‌رچاو روونه كه خۆی سه‌رسامه به ئیداره‌دان و ئابوور و بازرگانی كوردستان. ئه‌گه‌ر بشیه‌وێت سه‌ركه‌وتووبێت ده‌بێت وه‌ك یه‌ك تیم مامه‌ڵه له‌گه‌ل هه‌رێمی كوردستان بكات.

