بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-05-2026، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەتایبەتی ناوچەکانی باکوور دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی تاوە باران و بروسکە لەو ناوچانەدا، پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 2) پلە کەمێک بەرز دەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک.
هاوتەریب لەگەڵ ئەمە کەشی سبەی هەینی 22-05-2026، ئاسمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەوردا دەبێت؛ هاوزەمان ئەگەری کەمێک نمەبارانی کەم لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور هەیە. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت (5-15) کم/ک بە ئاراستەی باکووری خۆرئاوا و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 29 سبەی 28
سلێمانی ئەمڕۆ 25 سبەی 24
دهۆک ئەمڕۆ 26 سبەی 26
هەڵەبجە ئەمڕۆ 27 سبەی 28
گەرمیان ئەمڕۆ 33 سبەی 32
زاخۆ ئەمڕۆ 27 سبەی 28
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 29 سبەی 28
پیرمام ئەمڕۆ 25 سبەی 24
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 18 سبەی 18

