zagros news agency

شارەوانی هەولێر دەست دەکات بە پێدانی مۆلەتی دروستکردنی خانوو لەم گەرەکە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، بە پاڵپشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی کابینەی 9ـی حکوومەت بۆ بەدواداچوونی داواکاریی هاووڵاتیان، کێشەی پێدانی مۆڵەتی دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی گردجوتیاری هەولێر چارەسەر کرا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایگەیاند، بە پاڵپشتی تەواوی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر ڕاسپاردەی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، سەرۆکایەتیی شارەوانی ڕاسپێردراوە بە زووترین کات دەست بکات بە ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی خانوو دروستکردن لە گەڕەکی گردجوتیار.

بەپێی بڕیارەکە، شارەوانیی هەولێر دەست دەکات بە دانانی سەرەبلۆک و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پێدانی مۆڵەتی فەرمیی دروستکردنی خانوو بۆ دانیشتووانی گەڕەکی گردجوتیار. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە هاووڵاتیانی ئەو سنوورە داواکارییان پێشکەش بە حکوومەت کردبوو بۆ فەرمیکردنی ڕێکارەکانی نیشتەجێبوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئوردن گه‌یشته‌ هه‌ولێر

سەڵاح

جۆرێکی نوێی نەخۆشیی شەکرە دیاری دەكرێت

سەڵاح

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە

یاسین