پارێزگاری پێشووتری كه‌ركووك باس له پێگه‌ی كورد ده‌كات له شاره‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئاسته‌مه بتوانرێت به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له كورد وه‌رگیراوه‌ته‌وه له شاره‌كه به‌ده‌ست بهێنرێته‌وه، به‌ڵام ده‌بێت كاری جدی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی گرنگ بدرێت به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان و ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه.
عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا، بۆ ئاژانسی زاگرۆس گوتی: “گرنگه له كه‌ركووك كاری زیاتر بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كورد له شاره‌كه به‌هێز ببێته‌وه، گرنگترین بابه‌ته یه‌كرزی ناو ماڵی كوردستانه په‌رته‌وازه‌یی ناوماڵی كورد وای كردووه له شاره‌كه زۆر شت له‌ده‌ست بده‌ین، ده‌بێت ده‌ستبه‌رداری بیری ته‌سكی حزبی بین و ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌شداربن له‌به‌رێوه‌بردنی شاره‌كه، به‌وه‌ش سه‌رده‌كه‌ون چونكه ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رچووه ئاسته‌مه به‌م په‌رته‌وازه‌ییه بگه‌رێته‌وه”.
گوتیشی: “ده‌بێت ده‌ست له‌ناو ده‌ستی یه‌كتری بكه‌ین كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له‌شاره‌كه خزمه‌ت بكرێن”.
له‌باره‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاره‌كه، راشی گه‌یاند: به‌داخه‌وه زۆر جار له‌به‌غداوه به‌ڵێن دراوه، به‌ڵام جێبه‌جێنه‌كراوه، هیوادارین ئه‌م جاره وانه‌بێت، به‌ڵێنه‌كان جێبه‌جێ بكرێت و ئه‌مه له‌سودی عێراقیشه ئه‌وه‌تا له كوردستان پێشكه‌وتنێكی گرنگ هه‌یه، ئه‌وه‌ی پێویسته به‌غدا له‌و ئه‌زمونه كه له‌بواری پێشكه‌وتن كراوه سود وه‌ربگرێت و ده‌ست بخاته ناو ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی كوردستان تا له‌ویش ئه‌زمه‌نی پێشكه‌وتنی كوردستان هه‌بێت.

