zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 5/24 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەغدا ، لەگەڵ هومام حەمموودی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی کۆبووەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پشتیوانیکردنی حکومەتی فیدراڵ لە پێناو باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی گشت پێکهاتەکان.

هەروەها سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەغدا بە ئەرێنی نرخێنرا بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور و لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە پرنسیپی هاوبەشیی ڕاستەقینە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تیمی پارتی چاوەرێی فەرمانی سەركردایەتی دەكەن بۆ كشانەوە لە بەغدا

دڵشاد

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێری گشتيى UN کۆبووەوە

سەڵاح

ڕاپرسی: زۆرینەی خەڵکی تورکیا لەگەڵ بێلایەنی دان

یاسین