zagros news agency

ئێران: هیچ بەڵێنێک لەلایەن ئێمەوە به ئەمریکا نەدراوە

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵی “تەسنیم”ی گوتووە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لەسەر “یەک دوو بەند” لە لێکتێگەیشتنە ئەگەرییەکان هێشتا بەردەوامن. ئەم ئاژانسە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە بە پێچەوانەی هەواڵی میدیا بیانییەکان، ئێران هیچ بەڵێنێکی لەبارەی چوونە دەرەوەی ماددە ئەتۆمییەکان لە وڵات بە ئەمریکا نەداوە.

تەسنیم هەواڵەکانی پەیوەست بە ڕاگرتنی ٢٠ ساڵەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بە “درۆ” ناو برد و نووسی: “ئێران لەم قۆناغەدا هیچ جۆرە کارێکی لە بواری ئەتۆمیدا قبووڵ نەکردووە و بابەتی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ دوای کۆتاییهاتنی ئەگەریی جەنگ و جێبەجێکردنی هەندێک هەنگاو لە لایەن ئەمریکاوە دوا خراوە.”

هاوکات ئاژانسی هەواڵی “فارس” ڕۆژی یەکشەممە ڕای گەیاند ئەمریکا لە بابەتی ئازادکردنی دارایییە سڕکراوەکانی ئێراندا پاشەکشەی کردووە و دەیەوێت ئەو سەرچاوانە بۆ داهاتوو دوا بخات، بەڵام بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن لەم هێڵە سوورە پاشەکشە ناکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

راپۆرتێک : ئەمریکا و چین مەترسین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی

گوران

وەزارەتی بەرگریی تورکیا چاودێریی تێکەڵکردنی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

سەڵاح

لەسەر دۆسیەی‌ كوشتنی‌ كچێک دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکرێن

یاسین