zagros news agency

لە ١ی حوزیرانەوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەتوانرێ هەموو کالاکان هاوردە بکرێت

بەگوێرەی نووسراوێکی عەلی رەزوقی لامی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی کردووە، تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر ئەوەی لە 1ی حوزەیرانەوە رێگە بدرێت بە هاوردەکردنی سەرجەم کاڵاکان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بە سیستمی ئەسیکۆدا.

 

پێشتر تەنیا دەرمان و خۆراک رێگەپێدراو بوو کە لەو دەروازەیەوە و لە رێگەی سیستمی ئەسیکۆدا و گومرگی پێشوەختە هاوردە بکرێت. 

 

حامی هەرکی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارک ستار بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی ووتی بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە بازرگانان دەبێت مامەڵەی گومرگی پێشوەختە لە رێگەی حکومەتی فیدراڵییەوە بکەن و گومرگی بارەکانیان پێشوەختە بدەن و لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل جیاوازیی گومرگ وەردەگیرێت جگە لەو گومرگەی پێشتر دراوە.”

 

بەهۆی ئەوەی هێشتا بەغدا و هەولێر نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێکی یەکجاری لەبارەی یەکخستنی پێناسی گومرگی، ئەو کاڵایانەی لە رێگەی ئیبراهیم خەلیلەوە هاوردە دەکرێن بەگوێرەی پێناسی گومرگی هەرێمی کوردستان گومرگیان لێ وەردەگیرێت جیا لەوەی حکومەتی فیدراڵی وەریدەگرێت.

 

بەگوێرەی ئامارێکی بانکی ناوەندیی عێراق ، تاوەکو ئێستا 23 دەروازەی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی سیستمی ئەسیکۆدای تێدا جێبەجێ کراوە، کە سیستمێکی ئەلیکترۆنییە بۆ بەستنەوەی گومرگی دەروازە سنوورییەکان بە فەرمانگە پەیوەندیدارەکانەوە.

 

لەو 23 دەروازەیەی کە چوونەتە نێو سیستمی ئەسیکۆداوە، شەشەیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، سێیان لەگەڵ سووریایە و لەگەڵ هەر یەک لە سعودیە، کوێت و ئوردن یەکی یەک دەروازە لەو سیستمەدان.

 

بەڕێوەبەری کۆمپانیای ئارک ستار بۆ گواستنەوەی نێودەوڵەتی گوتی: “کۆدی هاوردەکردنی کاڵا لە دەروازەی رەبیعەی سووریاوە بۆ عێراق هەمان ئەو کۆدەیە کە لە ئیبراهیم خەلیل کاری پێدەکرێت.”

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. لیڤەرپوول خۆی گەیاندە پێشەنگی ڕیزبەندی خولەکە

یاسین

ئیلۆن ماسک داوای قەرەبووی ١٣٤ ملیار دۆلار دەکات

سەڵاح

دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستێکی باڵا لە زانکۆی هەولێری پزیشکی کرایەوە

سەڵاح