zagros news agency

ئەنجومەنی باڵای فەتوا بۆ قوربانیکردن داوایەک لە هاووڵاتییان دەکات

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە هەرێمی كوردستان بە باشی دەزانێت پارە ڕادەستی هیچ دەزگا و ڕێكخراوێک نەكرێت بۆ ئەنجامدانی قوربانی، بەو پێیەی قوربانیكردن عیبادەتێكی سەربەخۆیە و چاكترە كەسەكە لەكاتی سەربڕینەكە خۆی ئامادە بێت.

عەبدوڵڵا شێركاوەیی، وتەبێژی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لە كوردستان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای فەتوا بە باشی نازانێت، پارە بدرێت بە هیچ دەزگا و ڕێکخراوێک بۆ قوربانی، چونكە قوربانیكردن عیبادەتێكی سەربەخۆیە، چاكتر وایە كەسەكان بۆ خۆیان ئەنجامی بدەن، چونکە زیاتر دڵنیا دەبن لەوەی کە چۆن قوربانییەکە دەکەن و بەپێی ئادابی شەریعەت جێبەجێی دەکەن.

دەشڵێ:” باشتر وایه‌ له‌ كاتی سه‌ربڕینه‌كه‌ خاوه‌ن قوربانی ئاماده‌ بێت، چونکە پێغه‌مبه‌رمان (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) به‌ ده‌ستی موباره‌كی خۆی به‌رانی به‌ قۆچی كردووەته‌ قوربانی. لەسەر ئەو بنەمایە و پاڵپشت بە مەزهەبی ئیمامی شافیعی و بە بەڵگەی زۆرینەی زانایانی ئایینی، گواستنەوەی قوربانی لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی تر دروست نییە، مەگەر ئەوەی دانیشتووانی ئەو شوێنەی كە قوربانییەكەی بۆ دەچێت زۆر هەژارتر و پێویستتر بن لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆت، یاخود خزمە هەژارەكانیان لەو شوێنە بن كە قوربانییەكەی بۆ دەچێت.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا داواش دەكات كەس قوربانی نەباتە دەرەوەی كوردستان، بەڵکو هەر لە ناوخۆی کوردستان و پارچەکانی دیکە خەڵکی زۆر هەیە پێویستیان پێی هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا ١٢٠٠ تەرمی دیکەی ڕادەستی ئۆکراینا کرد

یاسین

سوپای ئیسرائیل: به‌هۆی هێرشەکانی ئێران بنکەیەکی سەربازیی زیانێکی کەمی پێگەیشتووە

سەڵاح

لیژنه‌ی ئاسایشی پەرلمانی عێراق: ئەمریکا لە هەڕەشەی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق بەرپرسیارە

یاسین