شاکیرای گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا باسی لە جیابوونەوەی لە جیرارد پیکێی یاریزانی ئیسپانی کرد و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەو قۆناغەی تێیدا تێپەڕی یەکێک بووە لە سەختترین کاتەکانی ژیانی لەسەر ئاستی کەسی.
شاکیرا و جیرارد پیکێ لە ساڵی 2022 دوای پەیوەندییەکی 11 ساڵە و بوونی دوو منداڵ جیابوونەوە، ئەم بابەتەش بەردەوام لەلایەن خەڵکەوە دەنگدانەوەی هەبووە.
لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “The Times”، شاکیرا باسی لەوە کرد، ئەزموونی جودابوونەوەکەی تاریکترین سات بووە کە تێیدا ژیاوە. هەروەها ڕایگەیاند، ئەو کاتە هاوکات بووە لەگەڵ نەخۆشکەوتنی باوکی بەهۆی کەوتنەخوارەوە و تووشبوونی بە پێکانێکی مەترسیدار.
شاکیرا جەختی لەوە کردەوە، ئەو ئەزموونە سەختانە وایان کردووە بەهێزتر و ژیرتر بێت، چونکە ئازار مرۆڤ فێری خۆڕاگری دەکات.
لەبارەی ژیانی سۆزداریی خۆی، شاکیرا دەڵێت، هەر ئێستا کاتی بۆ ئەوە نییە بچێتە ناو پەیوەندییەکی نوێوە، چونکە زۆر سەرقاڵە.
هاوکات لەگەڵ ئەم لێدوانانە، جیرارد پیکێ لە شاری بەرشەلۆنە لەگەڵ کلارا شیا لە ڕێوڕەسمی کۆنسێرتێکی هونەرمەند باد بانی بینراون.
ئەم دەرکەوتنەی جیرارد پیکێ هاوکات بوو لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ کلیپە نوێیەکەی شاکیرا بە ناوی “DAI DAI” بۆ مۆندیالی 2026، کە هەندێک لەو بڕوایەدان، پەیامی ناڕاستەوخۆی تێدا بێت بۆ باوکی منداڵەکانی.

