zagros news agency

نزیکبوونەوەی ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران؛ ئاگر بەستێکی 60 ڕۆژە و کردنەوەی گەرووی هورمز

ئەمریکا و ئێران لە واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن نزیکن بۆ ماوەی 60 ڕۆژ کە تێیدا ئاگربەست ڕادەگەیەنرێت و گەرووی هورمز دەکرێتەوە بۆ هەناردەکردنی ئازادی نەوت.

​

ئەمریکا گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران لادەبات لەبەرامبەر پاککردنەوەی دەریا لە مین لەلایەن ئێرانەوە. هەروەها تاران بەڵێنی زارەکی داوە بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم، بەڵام ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان بەندە بە ڕێککەوتنی کۆتایی.

​

هێزەکانی ئەمریکا لە شوێنی خۆیان دەمێننەوە. شەڕی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵاش ڕادەگیرێت، بەڵام ئیسرائیل مافی وەڵامدانەوەی دەبێت ئەگەر هێرش بکرێتە سەری؛ ناتەنیاهۆش نیگەرانیی خۆی بە ترەمپ ڕاگەیاندووە.

​جێی باسە، پاکستان و چەند وڵاتێکی عەرەبی ڕۆڵی نێوەندگیرییان بینیوە و چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ڕێککەوتنەکە ڕابگەیەنرێت، بە مەرجێک ئێران لە دانوستانەکاندا جدی بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پنتاگۆن: پێنج سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ عه‌ین ئه‌سه‌د بریندار بوون

سەڵاح

باڵوێزی به‌ریتانیا پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی كوردستان له‌ 20ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كات

سەڵاح

36 فڕۆكه‌ی هێڵی ئاسمانیی عێراق دیار نه‌ماون

سەڵاح