zagros news agency

ڕاپۆرتێکی ڕۆیتەرز: ئیمارات هەزاران شیعەی پاکستانی دیپۆرت دەکاتەوە؛ هیومان ڕایتس وۆچ دێتە دەنگ

 

لە دوای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦، شەپۆلێکی فراوانی دیپۆرتکردنەوەی پاکستانییە شیعەکان لە دەوڵەتی ئیماراتەوە دەستی پێکردووە. ئەم ڕێکارە نوێیەی دەسەڵاتدارانی ئیمارات بووەتە هۆی بێکاربوونی هەزاران کەس و نیگەرانییەکی قووڵی لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دروست کردووە.

لە گوندە جیاوازەکانی ناوچەی “چاکواڵ” لە پاکستان، چیرۆکی سەدان کرێکار و فەرمانبەری گەڕاوە دەبیسترێت کە بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختە و بەبێ بردنی کەلوپەل و پاشەکەوتە داراییەکانیان، لە ئیمارات دەرکراون. یەکێک لەوانە کە پێشتر بەڕێوەبەری مێترۆی دوبەی بووە و ماوەی ١٦ ساڵ لەو وڵاتە خزمەتی کردووە، باس لەوە دەکات کە چۆن تەنیا لەبەر مەزهەبەکەی ناچار کراوە وڵاتەکە جێبهێڵێت.

بەگوێرەی بنکەیەکی زانیاری کە ڕێکخراوی “مەجلیسی وەحدەتی موسلمین”ی پاکستانی ئامادەی کردووە، لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ەوە (کاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی سەر ئێران) تاوەکو ئێستا نزیکەی ٧٥٠٠ شیعەی پاکستانی لە ئیمارات دیپۆرت کراونەتەوە. ئەم ژمارە زۆرە وایکردووە ڕێکخراوی “هیومان ڕایتس وۆچ” لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر ئەم پرسە دەستپێبکات بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئایا دەرکردنی ئەو کەسانە لەسەر بنەمای مەزهەبی بووە یان نا.

سەرکردەکانی پێکهاتەی شیعە لە پاکستان پێیان وایە کە ئەم دیپۆرتکردنەوەیە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی بە جەنگی ئێران و تێکچوونی باری ئەمنیی ناوچەی کەنداوەوە هەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی تاران چەندین هێرشی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئاڕاستەی ئیمارات کرد.

سەرەڕای گەورەیی کێشەکە، وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک لەسەر ئەم بابەتە بدات. لە بەرامبەردا، وەزارەتی ناوخۆی پاکستان ڕایگەیاندووە کە دیپۆرتکردنەوەکان تەنیا “پێشێلکردنی یاساکانی نیشتەجێبوونن” و پەیوەندییان بە مەزهەبەوە نییە. بەڵام بەرپرسێکی باڵای حکومەتی پاکستان بە مەرجی فاشنەکردنی ناوی ڕایگەیاندووە: “ئیسلام ئاباد ئاگاداری دۆخەکەیە و دەزانێت زۆربەی دیپۆرتکراوەکان شیعەن، بەڵام لەبەر هۆکاری دیپلۆماسی و پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیمارات، نایەوێت بە ئاشکرا باسی بکات.”

 

سكای نیوز

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە

سەڵاح

بانکی نێودەوڵەتی: ئابووریی عێراق بەرزترین گەشە لەناو وڵاتانی عەرەبی تۆمار دەکات؛ یەکێک هۆکارەکان نەوتی کوردستانه

یاسین

هیومان ڕایتس وۆچ: تورکیا و سوپای نیشتمانی لە سووریا تاوانی جەنگیان کردووە

سەڵاح