zagros news agency

پارتی پیرۆزبایی 51 ساڵەی دامەزراندن لە یەکێتی دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و سەرکردایەتی ئەو حزبە کرد. پارتی لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگیی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان کردەوە.

یەکشەممە 31ـی ئایاری 2026، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاراستەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی ئەو حزبەی کردووە، پیرۆزبایی 51ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.

پارتی لە پەیامەکەیدا هیوای بەردەوامی بۆ کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی خواستووە

لە پەیامەکەدا هاتووە: “جارێکی دیکە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی راست و دروستی کێشە و پرسە هەنووکەییە چارەنووسسازەکان.”

هەروەها مەکتەبی سیاسیی پارتی ئاماژەی بەوە کردووە کە پێویستە هەموو لایەنەکان پێکەوە کار بکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتە نیشتمانییەکان، بەهێزکردنی دامەزراوە فەرمییەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسیی هەرێمی کوردستان وەک ئەرکێکی لەپێشینەی ئەم قۆناغە.

هەواڵی پەیوەندیدار

120 ملیار دینارەكە نێردرا

سەڵاح

وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەشداریکردنی گشتگیر بۆ سەرجەم قوتابییانی پۆلەکانی کۆتایی

سەڵاح

لە نیویۆرک؛ شاندێکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆبوونەوەکانی پەیماننامەی کۆچی نێودەوڵەتی دەکات

دڵشاد