زۆربوونی سەگی بەرەڵا لەسەر شەقام و گەڕەکەکانی شاری دهۆک، بووەتە جێی سەرنج و گلەیی دانیشتووانی ناوچەکە.
بوونی ئەو سەگانە و سۆرانەوەیان لەنێو گەڕەک و شەقام و شوێنە قەرەباڵغەکاندا مەترسی و دڵەڕاوکێی بەتایبەتی بۆ منداڵان و کەسانی بەتەمەن دروستکردووە چونکە کە ڕۆژانە زۆر هاتوچۆ لەو شوێنانە دەکرێت.
هاووڵاتییان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پاراستنی ئاژەڵان، کار بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی ئەم سەگانە بۆ شێڵتەرە تایبەتەکان بکرێت، بە جۆرێک کە هەم سەلامەتی هاوڵاتیان و ڕێبواران بپارێزرێت و هەم سیمایەکی گونجاو بە ناوچە گشتی و گەشتیارییەکان ببەخشرێت.

