zagros news agency

زیادبوونی سەگی بەرەڵا لە دهۆک؛ هاووڵاتییان داوای چارەسەری خێراتر دەکەن

​زۆربوونی سەگی بەرەڵا لەسەر شەقام و گەڕەکەکانی شاری دهۆک، بووەتە جێی سەرنج و گلەیی دانیشتووانی ناوچەکە.

 

​بوونی ئەو سەگانە و سۆرانەوەیان لەنێو گەڕەک و شەقام و شوێنە قەرەباڵغەکاندا مەترسی و دڵەڕاوکێی بەتایبەتی بۆ منداڵان و کەسانی بەتەمەن دروستکردووە چونکە کە ڕۆژانە زۆر هاتوچۆ لەو شوێنانە دەکرێت.

​هاووڵاتییان داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن کە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکانی پاراستنی ئاژەڵان، کار بۆ کۆکردنەوە و گواستنەوەی ئەم سەگانە بۆ شێڵتەرە تایبەتەکان بکرێت، بە جۆرێک کە هەم سەلامەتی هاوڵاتیان و ڕێبواران بپارێزرێت و هەم سیمایەکی گونجاو بە ناوچە گشتی و گەشتیارییەکان ببەخشرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

پێنج چەکداری هەسەدە کوژران و برینداربوون

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەکات

یاسین