zagros news agency

ئێکس تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ وەڵامدانەوەی پۆستەکانی بە ڤیدیۆ ڕادەگەیەنێت

 

سەکۆی کۆمەڵایەتی ئێکس (X – تویتەری پێشوو) تایبەتمەندییەکی نوێی بە ناوی (React with Video)(وەڵامدانەوە بە ڤیدیۆ) ڕاگەیاند، کە ڕێگە بە بەکارهێنەران و دروستکەرانی دەدات لەبری نووسینی دەق، بە تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی کورت وەڵامی پۆستەکان بدەنەوە. ئەم هەنگاوە نوێیەی ئێکس کە هاوشێوەی تایبەتمەندی (Video Replies) ی پلاتفۆرمی تیک تۆک و ئینستاگرامە، بە ئامانجی زیاتر ڕاکێشانی سەرنجی بەکارهێنەران و هاندانی دروستکەرانی ناوەڕۆکە بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی زیاتر لەسەر ئەم سەکۆیە، بە شێوەیەک کە لە کاتی بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییەدا، پۆستە ئەسڵییەکە وەک ستیکەرێک یان بەشێکی بچووک لەسەر ڤیدیۆ نوێیەکە دەردەکەوێت؛ لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە لە قۆناغی تاقیکردنەوەدایە بۆ ژمارەیەک بەکارهێنەری دیاریکراو و چاوەڕوان دەکرێت لە داهاتوودا بە فەرمی بۆ تەواوی بەکارهێنەرانی جیهان بەردەست بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەند گەنجێکی کورد لە پاڵەوانیەتییەکی یارییە وەرزشیە ئەلکترۆنیەکان نوێنەرایەتی هەڵبژاردەی عێراق دەکەن

یاسین

کۆمپانیای Apple کۆتایی بە FineWoven هێنا

یاسین

​ئایا وەرزش ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە یان زیادی دەکات؟

سەڵاح