zagros news agency

‎تایوان مووشەکی دژە کەشتییەکانی بەهێز دەکات بۆ بەرنگاربوونەوەی هەڕەشەی هێرشی چین

تایوان بڕیاری داوە ژمارەی مووشەکە دژە کەشتییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات و تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٩ بگەیەنێتە زیاتر لە ١٨٠٠ مووشەک. ئەم هەنگاوەش بەشێکە لە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی توانای بەرگری لە دژی هەڕەشەی گەورەتر بوونی گەمارۆدان یان داگیرکردنی دوورگەکە لەلایەن چین.

بەپێی سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز، ئەم ئەرسەناڵە نوێیە مووشەکگەلێک لەخۆ دەگرێت کە دەتوانرێن لە فڕۆکە، کەشتی و لانچەری زەمینییەوە فڕێ بدرێن. ئەوەش بەشێکە لە ستراتیژیای نوێی تایوان کە بە «بەرگریی ناهەماوسەنگ» ناسراوە، کە تێیدا هەوڵ دەدرێت بە ژمارەیەکی زۆر لە چەکی هەرزان بەڵام کاریگەر، کێشەی جیاوازی هێزی ئاگرینی نێوان تایوان و چین کەم بکرێتەوە.

سەرچاوە سەربازییەکانی تایوان دەڵێن ئەم ستراتیژییە هەروەها مووشەکی کورت‌مەودا و هۆردەی درۆنی ئاسمانی و دەریایی لەخۆ دەگرێت.

بە وتەی ئەو ئەفسەرانە، ئامانجی تایوان دروستکردنی هێزێکی بەرگریکارە کە بتوانێت لە یەکەم شەپۆلی بۆردومانی ئاسمانی و مووشەکیی چین دەرباز بێت و پاشان توانای هێرشکردنە سەر فڵۆتی داگیرکەر یان کەشتییەکانی گەمارۆدەر هەبێت.

ئەوان ئاماژە بە سەرکەوتنی ئێران و ئۆکرانیا دەکەن لە بەکارهێنانی مووشەک و درۆن بۆ کەمکردنەوەی جیاوازی هێز لەگەڵ دوژمنانی بەهێزتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەولێر …. بۆ یەکەمینجار خوێندنی پارامێدیکی سەربازی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

عێراق پشووی جەژنی رەمەزانی راگەیاند

یاسین