zagros news agency

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە توندی دابەزی

 

​ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی حوزەیرانی 2026، لەگەڵ بەردەوامیی مامەڵەکان لە بازاڕەکانی وزەدا، نرخی نەوت ڕووی لە دابەزین کرد و زۆربەی ئەو بەرزبوونەوە توندەی ڕۆژی پێشووی خۆی لەدەستدا، ئەمەش دوای تێپەڕبوونی شەپۆلە سەرەتاییەکەی دڵەڕاوکێ بە بازاڕەکاندا.

​لە گۆڕانکارییە بەردەوامەکانی ئەمڕۆی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت نیشتنەوەی بەخۆوە بینی و گەیشتە 93.43 دۆلار، کە بەراورد بە ئامارەکانی دوێنێ (97.66 دۆلار) بە بڕی 4.23 دۆلار دابەزیوە.

هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش پاشەکشەی کرد و گەیشتە 90.08 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە کاتی پێشوو (94.67 دۆلار) دابەزینێکی 4.59 دۆلاری نیشان دەدات.

​ئەم پاشەکشەیەی نرخەکانی نەوت دوای ئەوە هات کە ئێران و ئیسرائیل ڕاگەیاندنیان کە هێرشەکانیان بۆ سەر یەکتر ڕاگرتووە؛ ئەم بڕیارەش دوای داواکارییەکەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، هات بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.

سەرەڕای ئەم دابەزینە، بازاڕەکان هێشتا بە تەواوی سەقامگیر نین، چونکە هەردوو لایەنی ململانێکە ئاگادارییان داوە کە ئەگەر پێویست بکات، دەکرێت دووبارە پێکدادانەکان دەست پێ بکەنەوە، ئەمەش وایکردووە بازرگانان بەوریاییەوە چاودێری جووڵەکانی ناوچەکە بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهینامەیەک ژ سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ

سەڵاح

چوار قاچاخچیی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر سنووری ئوردن – سووریا كوژران

سەڵاح

بەقایی: ڕەنگە رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکە “فێڵێک” بێت بۆ بردنی ئورانیۆم

یاسین