zagros news agency

دیزنی یەکەم دیمەنی فیلمی “Moana” بڵاودەکاتەوە

کۆمپانیای دیزنی هەوالێکی دڵخۆشکەری بۆ هۆگرانی سینەما هەیە، دوای ئەوەی یەکەم تریلەری وەشانی زیندووی فیلمی “Moana”ی بڵاوکردەوە.

 

کۆمپانیاکە لەبارەی فیلمەکەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دیمەنە بینراوەکان زۆر سەرنجڕاکێشن و چیرۆکە سەرکەوتووەکەی ساڵانی رابردوو بە شێوەیەکی نوێ زیندوو دەکەنەوە.

 

تریلەرەکە دیمەنێکی فراوانتری جیهانی دوورگە پۆلینیزاییەکان نیشان دەدات، تێیدا تەکنەلۆژیای نوێ و میوزیکی رەسەنی فیلمە ئەسڵییەکە تێکەڵ کراون.

 

ئەستێرەی جیهانی دوایین جۆنسۆن بۆ بەرجەستەکردنی کەسایەتی “Maui” دەگەڕێتەوە، هەروەها کاترین لاگایا، ئەکتەری لاو، رۆڵی “Moana” دەبینێت کە یەکەمین کاری گەورەی سینەماییەتی.

ئەم وەشانە نوێیە دیمەنی زیاتری تێدایە، لەوانە نمایشە گۆرانییە فراوانەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی بوونەوەرە دەریاییەکان.

 

هەروەها کەسایەتییەکانی “Pua” و “Heihei” دەردەکەون کە هۆکاری سەرکەوتنی فیلمە رەسەنەکە بوون لە 2016.

 

دەرهێنەری فیلمەکە تۆماس کایل، کە پێشتر “Hamilton”ی دەرهێناوە، لەو بڕوایەدایە، ئەم بەرهەمە دەبێتە ئەزموونێکی نوێ بۆ بینەران.

 

دیزنی دەیەوێت سوود لە ناوبانگی فیلمە ئەسڵییەکە وەربگرێت بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە.

 

بڕیارە فیلمی “Moana” لە رۆژی 10ی تەممووزی 2026 لە سینەماکانی جیهان نمایش بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART

داهاتی بەشی نوێی “Captain America” لە سینەماکاندا

ART

وەزیری رۆشنبیری و لاوان سەردانی ئەكادیمیای كوردی دەكات

ART