zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و سبەی ئەگەری تاوەباران لە هەندێ ناوچە هەیە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ شەممە 13-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ڕۆژئاوای هەرێم هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور. پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، هەروەها مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​هاوکات کەشی سبەی یەکشەممە 14-06-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور، لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوە بارانێکی کورتخایەن بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سنووری پارێزگای دهۆک. پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا چالاک دەبێت بۆ سەرووی 30 کم/ک.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و
سبەی:
​هەولێر ئەمڕۆ 37 سبەی 37
سلێمانی ئەمڕۆ 36 سبەی 36
دهۆک ئەمڕۆ 36 سبەی 36
زاخۆ ئەمڕۆ 37 سبەی 37
گەرمیان ئەمڕۆ 41 سبەی 41
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 37 سبەی 37
پیرمام ئەمڕۆ 36 سبەی 36
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 26 سبەی 26

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانی هۆڵەندا: دەستبەجێ هێرشی سەر کوردانی سووریا بوەستێندرێن

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت: کاردەکەین بۆ ئەوەی کێشەی ئاو و کارەبا لە هەرێمی کوردستان نەمێنێت

سەڵاح

وەزارەتی كارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی بووەوە

سەڵاح