zagros news agency

دزییەکی مێژوویی لە کەمپی ئینگلتەرا

لە ڕووداوێکی چاوەڕواننەکراودا کە میدیاکانی جیهانی وەرزشی هەژاندووە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی ئاشکرایکردووە کە کەمپی مەشق و ڕاهێنانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە ویلایەتی فلۆریدا ڕووبەڕووی دزییەکی گەورە بووەتەوە ئەم ڕووداوە کارەساتبارە پێش دەستپێکردنی یەکەم یاری هەڵبژاردەکە لە مۆندیالی ٢٠٢٦ بووەتە مایەی نیگەرانییەکی زۆر بۆ شاندی هەڵبژاردەکە.

 

بەپێی زانیارییەکان دزەکان دەستیان گەیشتووەتە پێڵاوی تایبەتی ژمارەیەک لە ئەستێرەکانی تیپەکە وەک هاری کەین و جوود بێلینگهام و ئەنتۆنی گۆردۆن کە بە شێوازێکی تەکنیکی و تایبەت بۆ ئەوان دیزاین کرابوون هەروەها دزەکان دەستیان بەسەر زۆربەی تۆپەکانی ڕاهێناندا گرتووە و تەنیا یەک تۆپیان بۆ ستافی ڕاهێنەرایەتی بەجێهێشتووە.

 

قەبارەی دزییەکە تەنیا لە پێڵاو و تۆپدا نەماوەتەوە بەڵکو ئامێرەکانی شیکردنەوەی تەکنیکی و کەرەستە ئەلیکترۆنییەکانی ستافی ڕاهێنەرایەتیش دزراون ئەمەش یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرای ناچار کردووە بەپەلە هەوڵی سڕینەوەی زانیارییە نهێنییەکانی ناو ئەو ئامێرانە بدات و پەنا بۆ دابینکردنی ئامێری نوێ بەرێت تا کاریگەری لەسەر ئامادەکارییەکانیان بۆ یاری داهاتوو نەبێت.

 

لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا خۆی بۆ یەکەم یاری مۆندیال لە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو بەرامبەر کرواتیا ئامادە دەکات هێزە ئەمنییەکانی ویلایەتی فلۆریدا دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ کردووە و تا ئێستا توانیویانە دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەم دزییە دەستگیر بکەن و دۆخەکە بە گشتی بووەتە هۆی دروستبوونی فشارێکی دەروونی لەسەر ستافی راهێنەرایەتی و یاریزانانی تیپەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

میلیتاو : تەسلیمبوون بەشێک نییە لە چیرۆکەکەم

یاسین

سبەی لوتکەی ئینگلتەڕا بەڕێوەدەچێت

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین