zagros news agency

فیلمی “Disclosure Day” داهاتێکی بەرچاو لە جیهاندا بەدەست دێنێت

فیلمی خەیاڵی زانستی“Disclosure Day”  لە دەرهێنانی دەرهێنەری جیهانی ستیڤن سپێڵبێرگ، داهاتێکی زۆری بەدەستهێنا و گەیشتە نزیکەی 30 ملیۆن دۆلار لە سەرانسەری جیهاندا.

بەپێی خەمڵاندنە سەرەتایییەکان، چاوەڕوان دەکرێت ئەم فیلمە نزیکەی 42.5 ملیۆن دۆلار لە 3 رۆژی یەکەمی نمایشکردنیدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی لە یەکەم رۆژیدا 18.5 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە، کە نمایشە تایبەتەکانی پێش ڕێوڕەسمی کرانەوەش دەگرێتەوە. ئەم ژمارەیە بە باشترین دەسپێکی فیلمێکی ڕەسەن بۆ ستیڤن سپێڵبێرگ دادەنرێت.

فیلمەکە سوودی لە نمایشکردن لەسەر شاشەکانی “IMAX” و هۆڵە ناوازەکان وەرگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی زیادبوونی بینەر و بەرزبوونەوەی داهاتەکەی.

لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی “Disclosure Day” بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەهێز و لە چەندین بازاڕی سەرەکیدا وەک بەریتانیا، فەڕەنسا، ئوسترالیا، مەکسیک و بەڕازیل پێشەنگی گرتووە.

شارەزایان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، داهاتی گشتی فیلمەکە تا کۆتایی هەفتەی یەکەم لە 65 ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێت. ئەم بەرهەمە لەو بڕوایەدایە سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت، چونکە نمرەی 75%ی لە ماڵپەڕی“Rotten Tomatoes” وەرگرتووە.

کاستی فیلمەکە لە چەندین رووخساری دیار پێکهاتوون وەک ئێمیلی بڵانت، کۆڵمان دۆمینگۆ و جۆش ئۆکۆنۆر، کە چیرۆکێکی پڕ لە ئالنگاری و خەیاڵی زانستی پێشکەش دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاندی ئیمرالی گەیشتنە هەولێر و سبەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆدەبنەوە

یاسین

“ئیف‌بی‌‌ئای” لە داوایەکی ترەمپ سەبارەت بەدەست‌ تێوەردانی ئێران دەکۆڵێتەوە

یاسین

لە دەوحە گفتوگۆکانی ئاگربەست لە غەززە دەستپێدەکەنەوە

سەڵاح