لەسەروبەندی دیاریکردنی ڕاهێنەرێکی نوێ بۆ یانەی ئەی سی میلان ئەمڕۆ ڕاگەیاندنە ئیتاڵیەکان ئاشکرایان کردوە دوای چاوگێڕانی تەواو لەلایەن ڕۆسۆنێریەوە لەکۆتاییدا گفتوگۆکان لەگەڵ ڕۆبن ئامۆریمی ڕاهێنەری پورتوگالی دەستی پێکردوە و نزیکیەکی زۆر هەیە لە گفتوگۆکان.
بەپێی زانیاریەکان بێت ئامۆریم ئامادەیی دەربڕیوە بەهەموو مەرجەکانی میلان ڕازی بێت تەنانەت کەمی مووچە و بێ بەش بوونی لەهەندێک بابەتی دیکە،کە ئەمە نزیکی زیاتری دروست کردوە لە گفتوگۆکان و بەئەگەری زۆرەوە دوای ڕازی بوونی میلان ئامۆریم دەبێتە ڕاهێنەری ئەو یانەیە.
شایەنی باسە میلان وەرزی ڕابردوو دووچاری کارەساتێکی گەورە بوو،کاتێک لەسەر دەستی ئەلێگری نەیانتوانی بگەنە چامپیۆنزلیگی داهاتوو،وە لەسەر ناکۆکی زۆریش ڕاهێنەرەکەیان دوورخستەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

