zagros news agency

هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراوی ئەرجەنتین بۆ مۆندیال

سەرقاڵی ئامادەکارییەکانین بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ و لە کاتێکدا هەموو چاوەکان لەسەر یەکەم یاری هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە کە بڕیارە چوارشەممە کاتژمێر چواری بەیانی بەرامبەر جەزائیر ئەنجام بدرێت، هەواڵێکی چاوەڕواننەکراو میدیاکانی جیهانی سەرقاڵ کردووە.

 

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە کە حکومەتی ئەرجەنتین لە هەنگاوێکی کەم وێنەدا داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە رێگری لە گەشتی ١٣ هەزار هاوڵاتی ئەرجەنتینی بکات بۆ ئەو وڵاتە.

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو رۆژنامەیە، ئەو کەسانەی کە داواکراوە گەشتیان لێ قەدەغە بکرێت سەرجەمیان دایک و باوکن و هۆکاری سەرەکیش ئەوەیە کە ئەم کەسانە لە ماوەی رابردوودا سکاڵای یاساییان لەسەر تۆمارکراوە بەهۆی ئەوەی پابەند نەبوون بە پێدانی پارەی پاڵپشتی منداڵەکانیان بە حکومەت.

 

حکومەتی ئەرجەنتینیش لەم بارەیەوە ئەوەی خستووەتە ڕوو کە ئەم بڕیارە لە پێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی منداڵانی وڵاتەکەیاندایە، چونکە بەبۆچوونی ئەوان هەر دایک و باوکێک توانای دارایی هەبێت بۆ گەشتکردن و بینینی یارییەکانی مۆندیال، ئەوا دەبێت پێشتر پارەی پاڵپشتی منداڵەکانی دابین بکات.

 

جگە لەم دەستپێشخەرییە، ئاس ئەوەشی ئاشکراکردووە کە تەنها ئەم لیستە نییە و حکومەتی ئەرجەنتین لیستێکی تریشی بە بەرپرسانی ئەمریکا داوە بۆ ئەوەی رێگری لە هاتنی ئەو کەسانە بکرێت کە پێشینەی تاوانیان هەیە یان قەرزاری حکومەتن، ئەمەش بۆ ئەوەیە دڵنیابنەوە ئەو کەسانەی سەردانی ئەمریکا دەکەن پابەندترین کەسانی کۆمەڵگەکەمانن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئاکام هاشم دەکات

دڵشاد

خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی دوو خاڵی تری لەدەستدا

یاسین

جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. مانچستەر یونایتد خۆی گەیاندە یاری کۆتایی جامەکە

یاسین