zagros news agency

نیوەی هاوڵاتیان لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمتر لە 49 هەزار دیناریان بۆ هاتووەتەوە

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە پسوولەی مانگی چواردا کە ماوەکەی 40 ڕۆژ بووە، نیوەی هاوڵاتیانی بەشداربوو لە پڕۆژەی ڕووناکی، کەمتر لە 49 هەزار دیناریان بۆ گەڕاوەتەوە. هەروەها حکومەت بڕی 3 ملیار دیناری وەک داشکاندن بۆ هاوبەشانی ماڵان بڕیوەتەوە.

​ئێستا زیاتر لە 90٪ی هاوڵاتیان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە و بەپێی نرخە نوێیەکان، 80٪ی بەشداربووان (بەتایبەت کەمدەرامەتان) پارەیەکی کەمتر لە جاران دەدەن بەراورد بە کارەبای مۆلیدە.

​ئامانجی پڕۆژەی ڕووناکی، کە لە کۆتایی 2024 ڕاگەیەندرا، ئەوەیە تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بگەیەنێتە تەواوی ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ترەمپ : دەستمان بەسەر گەرووی هورمزدا گرتووە

گوران

معسومە سالح هەرکی: لیستی ١٩٠ی پارتی دروشمەکەی بەسە کە بتوانین خزمەتی خەڵکی کوردستان بکەین بەبێ جیاوازی

دڵشاد

نعمان: پرسی کۆنتڕۆڵی چەک دوای ٣٠ی ئەیلول بە خێرایی یەکلایی دەکرێتەوە

سەڵاح