کەشناسی: ئەگەری نمەباران لەسەر سنوورەکان هەیە و سبەی پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ سێشەممە 16-06-2026، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور؛ لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە (1 بۆ 2) پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (9-10) کم دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی چوارشەممە 17-06-2026، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دەرکەوتنی هەندێک پەڵە هەور؛ پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو بە (2 بۆ 3) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر ببنەوە و لە گەرمیان بگاتە 42 پلەی سیلیزی. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (5-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا و مەودای بینین لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
هەولێر ئەمڕۆ 35 سبەی 37
سلێمانی ئەمڕۆ 33 سبەی 35
دهۆک ئەمڕۆ 33 سبەی 37
هەڵەبجە ئەمڕۆ 36 سبەی 38
گەرمیان ئەمڕۆ 39 سبەی 42
زاخۆ ئەمڕۆ 36 سبەی 38
چەمچەماڵ ئەمڕۆ 35 سبەی 37
پیرمام ئەمڕۆ 31 سبەی 34
حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ 24 سبەی 26

