بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی گیانلەدەستدانی پێشمەرگە و ڕاگەیاندنکار (کامەران خەفاف)ـم بیست.
خوالێخۆشبوو کامەران خەفاف ڕاگەیاندنکارێکی کارامە و نموونەی دڵسۆزی و نیشتیمانپەروەری بوو.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و هەڤاڵ و هاوپیشەکانی دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
خودای گەورە ڕۆحی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
3ی ئایاری 2024