zagros news agency

ئێد شێرن دووردەکەوێتەوە و پشوو دەدات

گۆرانیبێژی بەریتانی ئێد شێرن ئاشکرای کرد، پلانی هەیە پشوویەک لە موزیک وەربگرێت دوای کۆتایی هاتنی گەشتە هونەرییە بەردەوامەکەی ئێستای.

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، دەیەوێت کاتی زیاتر لەگەڵ هاوسەرەکەی شیری سیبۆرن و دوو کچەکەی، لیرا و جوبیتەر بەسەر ببات.

شێرن بەهۆی پابەندبوونی بە کۆنسێرتەکانییەوە لە زۆربەی کاتەکانی ئەمساڵدا لە خێزانەکەی دوور بووە، چونکە گەشتەکەی لە مانگی کانوونی دووەم لە نیوزیلەندا دەستی پێکرد، پاشان کۆنسێرتی لە ئوسترالیا و ئەمریکای باشوور ئەنجامدا.

بڕیارە ئەم گەشتە لە مانگەکانی داهاتوودا لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بەردەوام بێت و لە 7ی تشرینی دووەم لە شاری تامپا لە ویلایەتی فلۆریدا کۆتایی پێ بێت.

ئەم بڕیارە دوای چەند هەفتەیەک لەوە دێت کە شێرن وازهێنانی خۆی لەو کۆمپانیای بەرهەمهێنانە ڕاگەیاند، کە بۆ ماوەی زیاتر لە 15 ساڵ هاوکاری لەگەڵ دەکرد.

چاودێران لەو بڕوایەدان، ئەم هەنگاوە سەرەتای قۆناغێکی نوێیە لە ژیانی پیشەیی و کەسیی ئەم هونەرمەندەدا، کە تەنیا دەیەوێت سەرنجی بخاتە سەر خێزانەکەی و ژیانی تایبەتی خۆی لەمەودوا.

هەواڵی پەیوەندیدار

باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

یاسین

سبەی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شەقڵاوە دابەش دەکرێت

یاسین

سینەماكارانی ئێران فیلمێك لەبارەی “ئەنفال” بەرهەمدێنن

ART