zagros news agency

نیشتەجێبوونی زیاتر لە چوار ملیۆن پەنابەر لە ئەڵمانیا

 

فەرمانگەی فیدراڵیی ئاماری ئەڵمانیا ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٥دا، زیاتر لە چوار ملیۆن پەنابەر و ئاوارە لەو وڵاتەدا نیشتەجێ بوون. ئەم کەسانە بەهۆی جەنگ، قەیران و گەڕان بەدوای پاراستنی نێودەوڵەتیدا ڕوویان لە ئەڵمانیا کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەم فەرمانگەیە، لە ساڵی ١٩٥٠وە تا ئێستا نزیکەی ٣.٣ ملیۆن کەس بە هۆکاری پەیوەندیدار بە ئاوارەیی کۆچیان بۆ ئەڵمانیا کردووە کە نیوەیان خەڵکی سووریا و ئۆکراینان. کریستیان دۆستمان، بەڕێوەبەری دامەزراوەی ڕاکوول لە بەرلین، گوتی پرۆسەی کۆچی پەنابەران بۆ ئەورووپا ئێستا بەرەو جێگیربوون دەچێت. ئەو ئاماژەی بەوە دا ئەم دۆخە ئەنجامی سیاسەتی توندی وڵاتانی ئەورووپایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکان. هەروەها ڕایگەیاند حکوومەت هەوڵ دەدات بەرانبەر گوشاری سیاسیی ڕەوتە ڕاستڕەوەکان بوەستێتەوە.

ئامارەکان نیشانی دەدەن پەنابەران زیاتر حەز بە نیشتەجێبوون لەو ناوچانە دەکەن ئابوورییان بەهێزە و هەلی کاریان تێدا زۆرە، وەک ویلایەتەکانی برێمن، هامبوورگ و هێسن. دۆستمان گوتی لە ناوچە شارنشینەکاندا دژایەتیکردنی پەنابەران کەمترە و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی کۆبوونەوەی پەنابەرانە لەو شوێنانەدا.

جگە لەم ئامارانە، هێشتا ٧١٣ هەزار کەس لە ئاوارەکانی جەنگی جیهانیی دووەم کە پێش ساڵی ١٩٥٠ هاتوونەتە ئەڵمانیا، لەو وڵاتەدا دەژین و تەمەنی ناوەندییان نزیکەی ٨٥ ساڵە. فەرمانگەی ئاماری ئەڵمانیا ئەم زانیارییانەی لە ڕێگەی ڕاپرسییەکی ساڵانەوە کۆ کردووەتەوە کە تێیدا ڕای یەک لەسەدی دانیشتووانی وڵاتەکە وەردەگیرێت و دواتر بۆ هەموو کۆمەڵگە گشتگیر دەکرێت. بەپێی ئەم ئامارانە، لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا تەنها ٥٠ هەزار کەسی دیکە بۆ ئامارەکەی ساڵی پێشوو زیاد بوون، ئەمەش نیشانەی خاوبوونەوەی پرۆسەی کۆچە بۆ ئەڵمانیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سنووری پارێزگای هەولێر، کوڕێک بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە باوکی خۆی کوشت و برایەکیشی بریندار کرد؛ پۆلیس دەڵێت تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە.

دڵشاد

فوئاد حوسێن بۆ هاوتا سعوودییەکەی: مەترسی خستنە سەر گەرووی هورمز هەڕەشەیە بۆ سەر ئابووری جیهان

سەڵاح

کۆمپانیای ئەپل چیپی ئامێرەکانی دەگۆرێت

یاسین