ڕۆژی دووشەممە 22ی حوزەیرانی 2026، بەڕێز “فارس عیسا” سه‌رۆكى نوێنەرایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە ئۆفیسی تايبه‌تى خۆي‌دا، پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق کرد، كه شاندەکە پێکهاتبوو لە بەڕێزان “عەقیل موفتن” سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق؛ “بەختیار فەریق ڕەسوڵ” جێگری سەرۆکی لیژنە؛و کاپتن “لەیس حسێن” ڕاوێژکاری لیژنەکە.
لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە دۆخی ئێستای کەرتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی کرد، هەروەها بەدواداچوونیان بۆ هەنگاوە پێویستەکان کرد، بۆ پەرەپێدانی وەرزش لە سەرجەم بەشەکاندا.
هەروەها لە ديدارهكهدا،باس لە سیاسەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرامبەر بە کەرتی وەرزش، و ئەو پاڵپشتیانەی کە پێشکەشى دەکات بۆ چالاکیه وەرزشییەکان و ڕۆڵی لە بەدەستهێنانی ئەنجامی ناوازە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیدا.
هه‌ردوولا، باسيان لە ئاستی یانه و تیپە وەرزشییەکان لە هەرێمی کوردستان و پارێزگارەکانی تر،وهەروەها ڕۆڵی وەرزش لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتييهكان و بتەوکردنی شيرازهى کۆمەڵایەتی کرا.
لاى خۆيه‌وه، سه‌رۆكى ليژنه‌ى ئوڵومپى نيشتمانى عێراق، پاڵپشتى به‌رده‌وامى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكايه‌تى جه‌نابى مه‌سرور بارزانى، بۆ وه‌رزش و وه‌رزشكاران به‌رز نرخاند، وجه‌ختى له گرنگى ئه‌م پاڵپشتييه كرده‌وه له په‌ره‌پێدانى بزووتنه‌وه‌ى وه‌رزشى، و به ديهێنانى ده‌ستكه‌وتى زياتر.

