لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) بەشێکی تایبەتە بەخەرجییە گشتییەکانی حکومەتی هەرێم لەو حەوت ساڵەدا کە تێکڕای خەرجییە کردارییەکان دەگاتە زیاتر لە
( ٨٧ ) ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار .
لەو ژمارەیە زیاتر لە ( ٦٥ ) ترلیۆنی خەرجی مووچە بووە و زیاتر لە ( ١٤ ) ترلیۆنیش خەرجی بەکارخستن کە بریتییە لە خزمەتگوزارییەکانی ڕۆژانەی فەرمانگە و وەزارەتەکان و هتد….
هەروەها زیاتر لە ( ٤ ) ترلیۆن خەرجی بەرهەم هێنانی کارەبا بووە و نزیکەی ( ٤ ) ترلیۆنیش خەرجی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بووە.
ئەمە جگە لەو مووچانەی کە لەو ماوەیەدا خەرج نەکراون ، لەگەڵ ڕێژەی لێبڕینەکانی خانەنشینی مووچەو پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و جیاوازییەکانی، هەروەها لەگەڵ شایستەی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران کە خەرج نەکراون ، لەگەڵ خەرجی بەرهەمهێنانی کارەبا کە بەشێکیان بەشێوەی چەک و مەقاسە خەرجکراون بەهۆی کەمی نەختینەی بەردەست لە بانکەکاندا.
تێبینی؛
١- سەرجەم خەرجییەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی کارەبا لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت و لە دوای ساڵی ( ٢٠١٣ ) ەوە وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها بەشێک لە تەمویلی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ناردووە کە بۆتە بەشێک لە تەواوکاری خەرجی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و مووچەخۆران.
٢- وەک پێشتر لەخشتەکانی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی حەوت ساڵی ڕابردوو بە پێی مانگ و ساڵ لە پەیجی
فەرمی وەزارەتمان بڵاوکراوەتەوە.

.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)
.jpg)


