zagros news agency

پرسیارێک بۆ خەڵکی کوردستان

 

ئایا ئەو هەموو جنێو و قسە نەشیاوەی لە زۆنی سەوز ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێن، کارێکی ڕەوان؟ ئایا ئەو هەڵمەت و ئاشە میدیاییەی دژی مەسرور بارزانی دەگێڕدرێت، دروستە؟ لە ڕاستیدا ئەوەی لەم سنوورەدا دەگوزەرێت، تەنیا تیرۆری فیکرییە و هیچی تر.

کاتێک باس لە دیموکراسی و ئازادیی ڕادەربڕین دەکرێت، یەکسەر پرسی “زیندانیانی بادینان” دەهێنرێتە پێشەوە؛ بەڵام پرسیارە جەوهەرییەکە لێرەوە دەست پێ دەکات: ئەگەر وەک ئێوە بانگەشەی بۆ دەکەن، پارتی ئازادیی دەربڕینی قەدەغە کردبێت و هەموو شتێکی کۆنترۆڵ کردبێت، بۆچی هاوشێوەی ئێوە خەڵکی سنووری خۆی هان نادات تاوەکوو بە ناوی داواکردنی خزمەتگوزارییەوە، قسەی نەشیاو و نالۆژیکی بە یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی بڵێن؟

چۆن جێگەی سەرسوڕمان و نالۆژیکییە کە خەڵکی بادینان داوای خزمەتگوزاری لە یەکێتی بکەن، بە هەمان شێوەش هیچ مەنتق و لۆژیکێکی تێدا نییە کە خەڵکی زۆنی سەوز تەنیا داوای خزمەتگوزاری لە پارتی بکەن. لۆژیکی دروست ئەوەیە کە داوای خزمەتگوزاری لە “حکوومەتی هەرێمی کوردستان” بکرێت؛ چونکە هەمووان باش دەزانن هەروەک چۆن مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەمدا سەرۆکی حکوومەت بووە، قوباد تاڵەبانیش جێگری سەرۆکی حکوومەت بووە.

ئەگەر بەرژەوەندیی تاک حیزبی و کەسیی خۆیان نەبووایە، چۆن قبووڵیان دەکرد کە ئەو هەموو پڕۆژە و خزمەتگوزارییە بێشومارەی لە زۆنی زەرد جێبەجێ کراون، لە زۆنی سەوز جێبەجێ نەکرێن؟ با بوێر و ڕاستگۆ بن و دان بەوەدا بنێن کە لەبەر ئەوەی داهاتی زۆنی سەوزیان بۆ خۆیان قۆرخ کردووە، ڕێگەیان نەداوە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەم سنوورەدا باڵادەست و خزمەتگوزار بێت.

ئەوەی لە زۆنی سەوزدا دەگوزەرێت، دەرەنجامی سیاسەت و ئیدارەدانی خۆیانە، نەک کەمتەرخەمیی لایەنێکی تر؛ بۆیە چیتر ناکرێت بە چەواشەکاری و دروستکردنی دوژمنی وەهمی، ڕاستییەکان لە خەڵکی ئەم دەڤەرە بشاردرێنەوە.

هیوا مەنتک
23-11-2026

هەواڵی پەیوەندیدار

ڤەكرنا جاددەیا پێشمەرگە ل پاریسا دلێ فرەنسا دەستكەفتەكا مێژووی بوو

دڵشاد

دیدگای ستراتیژی کابینەی نۆیەم (حوکمڕانی مۆدێرن و ئابووری فرەچەشن)

گوران

لیستی پارتی متمانەو ئومێد …

دڵشاد