zagros news agency

لەبلبە هۆکاری شوو نەکردنەوەی ئاشکرا دەکات

تایبەتی خۆی لادا و هۆکاری دووبارە هاوسەرگیری نەکردنەوەی دوای جیابوونەوەی لە هاوسەری پێشووی، حەسەن یوسف، خستە روو.

لەبلبە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکار مەمحوود سەعد، رایگەیاند، خولیای بێپایانی بۆ کاری هونەری و سینەمایی هۆکاری سەرەکی بووە بۆ ئەم بڕیارە، چونکە بەردەوام هەموو ژیان و رووحی خۆی بەخشیوە بە هونەر و ساڵانی تەمەنی زۆر خێرا تێپەڕین.

ئەم خانمە ئەکتەرە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، 2 لەو کەسانەی کە داوای هاوسەرگیرییان لێ کردبوو، مەرجی سەرەکییان وازهێنان بووە لە نواندن، تەنانەت یەکێکیان پرسیاری ئەوەی کردبوو، چۆن هاوسەرەکەم لە فیلمەکاندا رۆڵی وا بگێڕێت کە عادل ئیمام لە باوەشی بگرێت؟ لەبلبە لەو بڕوایەدایە، کە هونەر پێشینەی یەکەمی ژیانی بووە و ئامادە نەبووە دەستبەرداری ببێت.

تەنیا ئێستا نا، بەڵکو لێهاتوویی ئەم هونەرمەندە لە تەمەنی 5 ساڵییەوە لەلایەن دەرهێنەر نیازی مستەفا دۆزرایەوە و یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمی “حەبیبەتی سۆسۆ” بوو، پاشان لە فیلمی “چوار کچ و ئەفسەرێک” رۆڵێکی سەرنجڕاکێشی پێشکەش کرد کە تێکەڵەیەک بوو لە کۆمیدیا و تراژیدیا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەشی نوێی “The Lion King” بڵاوکرایەوە

ART

بەشی سێیەمی “Venom” بڵاودەکرێتەوە

ART

چوارەم دیداری مەحموود خانی دزڵی بەڕێوەچوو

ART