zagros news agency

لە هێرشە بەرفراوانەکانی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکراینا دەیان کەس کوژران

ئۆکراینا شەوێکی سەختی بەهۆی هێرشی ئاسمانیی ڕووسیاوە بەڕێ کرد. لە شاری کیێڤ چەندین باڵەخانەی نیشتەجێبوون و هۆتێلێک بەتەواوی وێران بوون.
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ گوتی لانی کەم ١٣ کەس گیانیان لەدەست داوە و ٨٦ کەسیش بریندار بوون. سوپای ئۆکراینا ڕای گەیاند ڕووسیا لەم هێرشانەدا نزیکەی ٥٠٠ درۆن و دەیان مووشەکی بالیستی و کرووزی بەکار هێناوە.
ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکراینا پێشتر هۆشداریی دابوو ڤلادیمێر پوتین خەریکی ئامادەکارییە بۆ هێرشێکی گەورە.
هاوکات کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا ڕای گەیاند پێشنیاری سزای نوێ بەرانبەر ئەو کۆمپانیایانە دەکات پشتگیریی پیشەسازیی سەربازیی ڕووسیا دەکەن.
لە لایەکی دیکەوە، ناوەندی (CSIS) لە واشنتن ڕای گەیاند کۆی ژمارەی کوژراو و بریندار و بێسەروشوێنەکانی هەردوولا لە ماوەی چوار ساڵی شەڕدا لە دوو ملیۆن کەس تێپەڕی کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران 91 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر دەخاتە زیادکردنی ئاشکراوە

یاسین

پارێزگاری هەولێر هاوخەمی بۆ باوکی ئاڤێستا و خانەوادەکەی دەردەبڕێت

یاسین

٢٠٪ی کارەکانی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی خواردنەوە بۆ شاری هەولێر تەواو بووە

سەڵاح