zagros news agency

ترەمپ:له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مندا ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا

 

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، کاتێک سەرۆکی ئەمریکا بووه‌، ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا، ئەگەر وتیشی، لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بووایە، ئەوە ھێرش نەدەکرایە سەر ئیسرائیل و جەنگی ئۆکرایناش ڕووی نەدەدا.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەی نەریتی کاری سیاسی پارێزگاران سەربە یەکێتیی پارێزگارانی ئەمریکا كە لە ویلایەتی ماریلاند ئەنجامدرا، ڕایگەیاند كە چوار ساڵ بەرلە ئێستا ھۆشداری ئەوەی دابوو، ئەگەر جۆ بایدن بە سەرۆکی ئەمریکا ھەڵبژێردرێت، ئەوە سنوورەکانی وڵات نامێنن و بەشێکی زۆری چینی مامناوەند لەناودەچن، و تاوانە توندوتیژەکانیش زیاد دەکەن.

ئاماژەی بەوەشدا کە لە سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەوە دۆخی ویلایەتە یەکگرتووەکان خراپتر دەبێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە ھەرلە کاتی سەرکەوتنی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەوە جارێکی دیکە چین بەسەر ئەمریکادا زاڵ دەبێت.

دۆناڵد ترەمپ ئەوەی وەبیرھێناوە کە کاتێک لە ساڵی ٢٠١٧وە تا ساڵی ٢٠٢١ سەرۆکی ئەمریکا بوو، ھیچ جەنگێک ڕووی نەدا و گوتی: “ئەگەر لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتی ئەمریکادا بوومایە، ئەوە ھێرش نەدەکرایە سەر ئیسرائیل و جەنگی ئۆکرایناش ڕووی نەدەدا”.

بڕیارە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵدا، ئەنجام بدرێت.

 

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Whats app چەند تایبەتمەندیەکی زیاد کرد

یاسین

توێژینەوەیەکی جیهانی: تەمەنی چاوەڕوانکراو گەڕایەوە ئاستی پێش کۆرۆنا

یاسین

پێشەوا هەورامانی : هیچ بەربەستێک لەبەردەم پڕۆسەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە

یاسین