zagros news agency

هەڵکەوت مستەفا بە فیلمێکی نوێ بەشداری لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ڤێنیس دەکات

لە هەنگاوێکی نوێی دیاری سینەمای کوردیدا لە سەکۆ نێودەوڵەتییەکاندا، فیلمی نوێی دەرهێنەری ناسراوی کورد هەڵکەوت مستەفا، بە ناونیشانی “No Paradise if You Are Killed by a Woman” هەڵبژێردرا بۆ بەشداریکردن لە ٨٣یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی ڤێنیس، لە بەشی نمایشەکانی دەرەوەی کێبڕکێی فەرمی.

چیڕۆکی فیلمەکە لە دوای گەشەسەندنی “داعش” دەست پێدەکات و بەسەرهاتی نیشانەبڕێکی کورد-نەرویجی دەگێڕێتەوە کە لەسەر داوای تۆڵەسەندنەوە و بە مەبەستی ڕزگارکردنی خوشکە دیلەکەی لە دەستی داعش، دەگەڕێتەوە بۆ مەیدانی جەنگ لە شاری مووسڵ. “فیلمەکە تەنیا چیڕۆکێکی ڕزگارکردن نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ئازایەتیی ئەو ئافرەتانەیە کە لە قورسترین بارودۆخدا ڕووبەڕووی تیرۆر بوونەوە و مێژوویەکی پرشنگداریان تۆمار کرد”.

ئەم بەرهەمە سینەماییە پڕ لە دراما و سەرکێشییە، لەسەر بنەمای چیڕۆکی ڕاستەقینەی ئەو ئافرەتانە داڕێژراوە کە ڕووبەڕووی داعش بوونەتەوە، هەروەها ئیلهامی لە بوێری و خۆڕاگریی چالاکی ئازادیخواز و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نادیە موراد وەرگرتووە.

ئەم بەشداریکردنەی هەڵکەوت مستەفا لە فێستیڤاڵی ڤێنیس، دوای ئەو سەرکەوتنە گەورەیە دێت کە بە فیلمە بەڵگەنامەیییەکەی “شاردنەوەی سەددام حسین” بەدەستی هێنا، کە لە خولی ساڵی ٢٠٢٣ی فێستیڤاڵی فیلمی دەریای سوردا پێشوازییەکی بەرچاوی لێکرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

چه‌ند شه‌قامێك له‌ مه‌خمور كۆنكریت و قیرتاو كراون

سەڵاح

راگەیەندراوێک لەوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

تۆمەتباری ڕووداوەکەی گەڕەکی ئازادی دەستگیر کرا

یاسین