zagros news agency

کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی ٣٣ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغە کرد

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، ئەمڕۆ، میکانیزمی دەرکردنی مۆڵەتەکانی هاوردەکردنی لە ڕێگەی سێ پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە ڕاگەیاند، و دووپاتی کردەوە کە بەپێی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی، هاوردەکردنی ٣٣ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغە کراوە.
گرنگترین خاڵەکانی ڕاگەیەندراوەکە:
پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی: وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق (قوسەی حەتتاب) ڕایگەیاند کە پاراستنی بەرهەمە ناوخۆیییەکان لە ڕێگەی ڕاگرتنی هاوردەکردنی بەرهەمە رکابەرەکان و پاڵپشتیکردنی جووتیارانەوە دەبێت، تا هاوسەنگیی نرخ لە بازاڕدا بپارێزرێت و قازانجی ئابووری بۆ جووتیاران مسۆگەر بێت.
قەدەغەکردنی ٣٣ بەرهەم: وەزارەت کار بە ڕۆژژمێری کشتوکاڵی دەکات کە ڕێگە بە هاوردەکردنی ٣٣ جۆر بەرهەمی کشتوکاڵی نادات چونکە بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕدا بەردەستە.
بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران: وەزارەت پابەندە بە بڕیاری ژمارە (٢٣١١٠)ی ساڵی ٢٠٢٣ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی هاوردەکردن بۆ زۆربەی کەلوپەلەکان، جگە لە (١٤) ماددەی دیاریکراو بە هۆکاری ئاسایش و تەندروستی (وەک ئاژەڵی زیندوو، دەرمانی ڤێتێرنەری، تۆو و دەرمانی قڕکەر) کە هێشتا پێویستیان بە ڕەزامەندیی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە.
دەرهێنانی مۆڵەت بە شێوازی ئەلیکترۆنی: دەرکردنی مۆڵەتەکانی هاوردەکردن لە ڕێگەی هۆبەی هاوردەکردن لە فەرمانگەی پلان دانان بە شێوازێکی ڕێکخراو و لە ڕێگەی سێ پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە جێبەجێ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاسایشی عێراق ڕزگارکردنی دوو ڕفێندراوی لە ئێران ڕاگەیاند

یاسین

ئێران هەڕەشەی بەکارهێنانی مووشەکی نوێ دەکات

سەڵاح

ئۆکراینا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر کۆگاکانی کۆمپانیای “وایڵدبڕیز”ی ڕووسیا

یاسین