zagros news agency

ڕێوڕەسمی ناساندنی کتێبی “گڕوگاڵی قەڵەمێک” بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە سلێمانی ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی “گڕوگاڵی قەڵەمێک” بەڕێوەچوو.

 

ڕێوڕەسمەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی حەمەی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک کەسایەتی ئایینی و ئەدەبی و ڕۆشنبیران بەڕێوەچوو.

 

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان لە وتەیەکدا دەستخۆشی و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانی ڕیاز کاکەی نووسەر دەربڕی، بە تایبەت کە لە پاڵ خوێندنی زانکۆدا لە خەمی نووسین و خزمەتکردن بە بوارێکی ڕۆشنبیری بووە.

 

وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ نووسەر خواست و دووپاتی کردەوە، کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەردەوام پشتیوانی هەموو ئەو پڕۆژە و بەرهەمانە دەکات بۆ خزمەتی پێشخستنی بوارەکانی ڕۆشنبیری و هونەر و وەرزش پێشکەش دەکرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ: شەڕی غەززە  “دڕندانەیە” هیوادارم کۆتایی پێبێت

سەڵاح

حکوومەتی ئەمریکا پۆلیسی زیاتر ڕەوانەی مینیاپۆلیس دەکات

سەڵاح

تورکیا چاودێریی پڕۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکات

سەڵاح