zagros news agency

نیوکاسڵ نزیکە لە دیاریکردنی ڕاهێنەری نوێ

 

ماتیاس ياسلێ ڕاهێنەری ئەڵمانی نزیکە لە وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی نیوکاسڵ یونایتد و دەبێتە جێنشینی چاوەڕوانکراوی ئیدی هۆوی ڕاهێنەری ئینگلیزی یانەکە

بەگوێرەی زانیارییەکان دانوستانەکانی نێوان ئیدارەی یانەکە و ڕاهێنەری ئەڵمانیەکە گەیشتووەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو، هەردوولا تاڕادەیەکی زۆر لەسەر وردەکاری گرێبەستەکە ڕێککەوتوون، بەمەش ڕاگەیاندنی فەرمی ڕاهێنەرایەتی یانەکە تەنها پرسی کاتە.

ئەگەر ڕێککەوتنەکە یەکلایی بکرێتەوە، یاسلێ لاپەڕەیەکی نوێ لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیدا لە سەرکردایەتی یانەی نیوکاسڵ دەستپێدەکات، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هاندەرانی یانەکە هیوایان هەیە بەردەوام بن لە ڕکابەریکردن بۆ بەدەستهێنانی پلە باڵاکان و لە وەرزی داهاتوودا و نمایشێکی بەهێز لە ڕکابەرییە جیاوازەکاندا نیشان بدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێوانی ڕیاڵ مەدرید و ڕۆدیگێر یەکلایی بۆوە

یاسین

ئاربێلوا؛ ئەوانەی فیکە لێدەدەن ڕقیان لە ڕیاڵ مەدریدە

یاسین

برونۆ هەڕەشە لە مان یونایتد دەکات

یاسین