میدیاکانی سعودیە ڕایانگەیاند، سەرکردەیەکی دیاری حووسییەکان بە ناوی (محەمەد خالید عەییاشی) لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا و سعودیە بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژهەڵاتی عێراق کوژراوە.
کەناڵی ئەلعەرەبیە لە سەرچاوەی تایبەتەوە بڵاویکردەوە، عەییاشی لەگەڵ چەند ڕاوێژکارێکی سوپای پاسدارانی ئێرانی کوژراوە و تەرمەکانیان ڕەوانەی تاران کراوەتەوە. هەروەها چالاکوانانی حووسییەکان وێنەکانی ناوبراویان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە کە بە دانپێدانانی ناڕاستەوخۆی کوژرانی دادەنرێت.
ئەحمەد جەنید، سەرکردە لە گرووپی حووسییەکان، لە پلاتفۆڕمی ‘ئێکس’ هاوخەمی خۆی بۆ کوژرانی محەمەد خالید عەییاشی دەربڕی و ڕایگەیاند لە هێرشێکی ئازمانیدا کوژراوە.
عەییاشی پسپۆڕی بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) بووە و لەلایەن شارەزایانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە مەشق و ڕاهێنانی پێکراوە و بەشداری لە بەرنامەکانی گەشەپێدان و کارپێکردنی درۆنەکاندا کردووە کە بۆ هێرشەکانی ناو یەمەن و سەر سنوورەکان بەکار دەهێنران.
پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاندبوو، لە ٢٨ی تەمووزدا هێرشیان کردووەتە سەر کۆگاکانی چەک و بنکە لۆجیستییەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی عێراق، وەک وەڵامێک بۆ زیاتر لە ٣٠ هێرشی درۆنی.

