سەرچاوەیەکی حکومەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند کە سەردانی داهاتووی سەرۆکوەزیران عەلی فالح زەیدی بۆ واشنتن، چەندین تەوەر لەخۆدەگرێت؛ لەوانە دروستکردنی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا زەبەلاحەکانی ئەمریکا، و بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردنی نەوت بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
سەرچاوەکە به شەفەق نیوزی گوت:
نەوت لە بەرامبەر وەبەرهێناندا: عێراق پێشنیاری هەناردەکردنی ٥٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە دەکات بۆ ئەمریکا، لە بەرامبەر هێنانی کۆمپانیا زەبەلاحە ئەمریکییەکان بۆ ناوخۆی وڵات، بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ڕیشەیی بۆ کێشە ئاڵۆزەکانی وەک وزەی کارەبا، پیشەسازی، کشتوکاڵ و سێکتەرەکانی دیکە.
راشیگەیاند: ئەم هاوبەشییە ئابوورییانە لە چوارچێوەی بنمیچێکی کاتی و دارایی ڕوون و بەپێی مەرجی پابەندکەر بۆ هەردوولا دەبن؛ بە جۆرێک داهاتی ئەو نەوتە هەناردەکراوە ڕاستەوخۆ بۆ داراییگردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی کەرتی ئابووری، خزمەتگوزاری و تەنانەت گەشتوگوزاریش بەکار دەهێنرێت.
گوتی: ئەم ستراتیژە ئابوورییە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئاراستەی سیاسیی حکومەت دەبێت و دەبێتە هۆی بەدیهێنانی بەرژەوەندیی بەردەوام و جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت. هاوکات، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تەواوی ئەو ڕێکارانەی دەگیرێنەبەر بۆ هێنانەکایەی شۆڕشێکی وەبەرهێنان و ئاوەدانکردنەوە، بە ڕەزامەندیی سەرجەم لایەن و هاوبەشە سیاسییەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی دەبێت بەبێ جیاکاری.

