دەرفەتی بەشداریکردنی مێگان مارکل لە وەرزی سێی زنجیرەی “The Gentlemen” پاشەکشەی کرد، دوای ئەوەی ڕەخنەی توند لەبارەی هەواڵی گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا دروستبوو. سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ووکەی ساسکس لە دانوستاندنی سەرەتاییدابوو بۆ بەشداریکردن لەو بەرهەمەی کە لە لایەن دەرهێنەر گای ڕیتشی بەرهەمدەهێنرێت و لەسەر سەکۆی نێتفلیکس پەخش دەکرێت.
تینا براون کە نووسەرە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، پاشەکشە لە پێشکەشکردنی داواکارییەکە کراوە بەهۆی کاردانەوە نەرێنییەکان لە بەریتانیا.
ئەم پێشهاتانە لە کاتێکدایە کە ڕاپۆرتەکان باسیان لە ئامادەکاریی مێگان مارکل و شازادە هاری دەکرد بۆ مانەوە لە بەریتانیا. توم سایکس کە ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانییە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەشداریکردن لەو کارە هونەرییە دەبووە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتێکی پێشەیی بۆ مانەوەی مێگان لە بەریتانیا لە کاتی وێنەگرتندا.
ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەکان باسیان لە ویستی شازادە هاری کردووە بۆ ناردنی دوو منداڵەکەیان ئارتشی و لیلیبێت بۆ خوێندن لە بەریتانیا. لەگەڵ ئەوەشدا، هیچ بەڵگەیەکی فەرمی نییە بۆ گەڕانەوەی ئەرکە شاهانەیییەکان بۆ ئەم هاوسەرانە و پاشەکشەی دانوستاندنەکان بووەتە ڕێگر لە بەردەم گەڕانەوەی میغان بۆ جیهانی نواندن.

