کۆمپانیای مێتا لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ رکابەریکردنی بەهێزترین مۆدێلەکانی جیهان یەکەم مۆدێلی گەورەی خۆی بە ناوی میوز وەندەر بڵاوکردەوە کە بە پێچەوانەی مۆدێلی پێشووی میوز سپارک توانایەکی باڵای لە شیکاریکردنی ئەرکە ئاڵۆزەکان و بەتایبەت لە بواری کۆدنوسین و بەدەستهێنانی نمرەی بەرز لە تاقیکردنەوە پێوانەییەکاندا هەیە و لە ڕێگەی تاقیگەکانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئەو کۆمپانیایەوە پەرەی پێدراوە بە ئامانجی ئەوەی لە ئاستی باڵاترین سیستەمەکانی ئێستای ژیریی دەستکرد کار بکات.

