zagros news agency

دەنگۆی گەڕانەوەی کریستیان بێڵ بۆ گێڕانی رۆڵی باتمان هەیە

دەنگۆی گەڕانەوەی ئه‌ کریستیان بێڵ بۆ گێڕانی رۆڵی کارەکتەری برۆس وایەن واتە باتمان، ناوبەناو لە میدیاکاندا باسی لێوە دەکرێت.

ئەم هەواڵانە دوای ئەوە هاتن کە زانیاری لەبارەی ئەگەری بەرهەمهێنانی بەرهەمێکی نوێ لەسەر بنەمای جیهانی “Batman Beyond” بڵاوبووەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی فەرمی بەردەست نییە.

سەرەتای ئەم پێشبینییانە لە پۆدکاستی “Going to the Pictures” سەریهەڵدا، دواتر بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەوە. لەو ناوەندەدا هەواداران جەختیان لەوە کردەوە کە بینینی بێڵ لە تەمەنێکی بەساڵاچوودا، ئەزموونێکی تایبەت بە جیهانی سینەما دەبەخشێت.

کریستیان بێڵ پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو، گەڕانەوەی بۆ ئەم ڕۆڵە تەنیا مەڕجدارە بە ئامادەیی دەرهێنەر کریستۆفەر نۆلان و پێشکەشکردنی چیرۆکێکی شایستە. تاوەکو بڕیاری فەرمی لەلایەن کۆمپانیای بەرهەمهێنەرەوە نەدرێت، ئەم بابەتی گەڕانەوەیە بە بەردەوامی بە شێوەی پێشبینی دەمێنێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فیلمی دراما بە بەشداری زێندایا و پاتینسن داهاتێکی زۆر تۆمار دەکات

ART

هێزەکانی ئیسرائیل بۆ پاراستنی دروزییان لە باشووری سووریا جێگیر دەبن

یاسین

هەولێر … براوەكانی  دوازدەهەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی خەڵات كران

سەڵاح