zagros news agency

شارەوانیی هەولێر ڕێگری لە شوێنێکی دروستکردنی خەڵوز دەکات

 

دوای بەدواداچوونێکی وردی تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە کەرتی (٧٠٠٠)ی باغلومنارە، دەرکەوت چەند کەسێک بە شێوەیەکی نایاسایی هەڵساون بە بەکارهێنانی ڕووبەرێکی فراوانی زەوی موڵکی گشتی، بەمەبەستی دروستکردن و ئامادەکردنی خەڵوز (ڕەژوو) بۆ کڕین و فرۆشتن لە کاتێکدا هەموو دانیشتوانانی سنورەکەی لەگەڵ دوکەڵ و بۆنی ناخۆشی ئامادەکردنی ڕەژوو هەرەسان کردبوو، دوای چاودێری کردنی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی شەش، وە بە هەماهەنگی پۆلیسی شارەوانی لە ئۆپراسیۆنێکدا، تەواوی شوێنەکە تێکدراو کەلوپەلەکانیش دەستیان بەسەردا گیرا، هاوکات کەسانی سەرپێچییەکان ڕووبەڕووی سزای یاسایی کرانەوە.

لێرەوە وەک سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیەنین پاراستنی تەندروستیی گشتی و ژیانی هاوڵاتییان لە سەرووی هەموو ئەولەویەتێکماندایەو هەموو ئەوانەی سەرپێچی و زێدەڕۆیی دەکەن لەسەر موڵکی گشتی لێپیچینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت و ئێوەش دەتوانن لەڕێگای هێڵی گەرمی سەرۆکایەتیی شارەوانیمان پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود ڤیدیۆ و وێنەی سەرپێچی و زێدەڕۆیی و سکاڵاکانتان بۆ ئەو ژمارە مۆبایلە بنێرن ( 07514146642) واتساپ، ڤایبەر، تیلیگرام.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

سەڵاح

پاکستان حەمەدەمین: کردەوەکانمان شایەتیی ئەوە دەدەن چیمان کردووە لە ڕابردوودا

دڵشاد

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێت

سەڵاح