هونەرمەند کازم سەهیر خۆی ئامادە دەکات بۆ بڵاوکردنەوەی ئەلبوومە نوێیەکەی، کە کۆمەڵێک بەرهەمی جۆراوجۆر لەوانە هۆنراوەی دڵداری بە شێوازی تایبەتی خۆی لەخۆ دەگرێت.
ئەلبوومە نوێیەکە بەرهەمی جیاواز بە شێوەزاری عێراقی و کەنداوی لەخۆ دەگرێت، ستایل و هونەری خۆی بەردەوام دەپارێزێت کە ئاوێتەی هۆنراوە و لیریکەکانە.
کازم سەهیر لەم بەرهەمەدا لەگەڵ هونەرمەندێکی گەنجی لوبنانی گۆرانییەکی دوێت پێشکەش دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، هەواڵی ڕێکخستنی ئاهەنگێکی هاوبەش لە نێوان کازم سەهیر و ئەساڵە بڵاو بووەوە، بەڵام سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، ئەو ڕیکلامانە ناڕاستن و هیچ پلانێک بۆ چالاکی ئەوتۆ نەکراوە.

