zagros news agency

ڕەنگی جلوبەرگەکانت چۆن کار دەکاتە سەر دەروون و ئامادەییت؟

ئایا دەزانیت ڕەنگی جلوبەرگەکانت لەوانەیە کاریگەریی ڕاستەوخۆیان لەسەر باری دەروونیت هەبێت؟
نادین خەلیل، ڕاهێنەری لوبنانی لە بواری تەندروستی و خۆشگوزەرانی و خاوەنی هەژماری “wellnessbynadine” لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، ڕوونی دەکاتەوە کە هەر ڕەنگە و لەرەلەرێکی تایبەت بە خۆی هەیە، کە دەکرێت ڕەنگدانەوەی لەسەر دۆخی دەروونی و مەزاجی مرۆڤ هەبێت.
بۆ نموونە، پۆشینی ڕەنگی کرێمی دەکرێت هەستێکی زیاتری ئارامی و ئاشتیمان پێ ببەخشێت بە بەراورد بە دەرکەوتنێک کە ڕەنگی ڕەش بەسەریدا زاڵ بێت.
نادین خەلیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “CNNـی عەرەبی ئاماژەی بەوە کرد: “ڕەنگەکان تەنیا توخمێک نین لە جیهانی دیزاین و پۆشاکدا یان تەنیا هۆکارێک بن بۆ هاوشانبوون لەگەڵ مۆدێل و فاشن، بەڵکو گوزارشت لەو لەرەلەرە دەکەن کە مرۆڤ بۆ جەستە و هێڵە وزەیییەکانی دەوروبەری خۆی هەڵی دەبژێرێت.”

هەواڵی پەیوەندیدار

هێزەکانی دژەتیرۆر بەرپرسێکی بزوتنەوەی نوجەبایان لە زیقار دەستگیرکرد

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز

سەڵاح

وادەی کەوتنی یەکەم پەڵەی ئەمساڵی لە هەرێمی کوردستان دیاریکرا

یاسین