zagros news agency

دووەم ڕۆژی کۆڕی بوژاندنەوەی شانۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی شانۆیی و تێپەڕاندنی چەقبەستوویی هونەری، ڕۆژی سێشەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، دووەم و دواڕۆژی سیمیناری “هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەی بزووتنەوەی شانۆ لە هەولێر” لە هۆڵی سەفوەت جەراح بەڕێوەچوو.

سیمینارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی کوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە هونەرمەندان و شانۆکاران سازکرا.

بەرنامەی ڕۆژی دووەمی سیمینارەکە لەلایەن تارا عەبدولڕەحمان پێشکەش کرا و بەڕێوەبردنی کۆڕەکەش لەلایەن تەحسین فایەق ئەنجام درا. لە دانیشتنەکەدا، دوو لە ئەکادیمی و کەسایەتییە دیارەکانی کایەی شانۆ، کۆرمانج مستەفا و د. محەممەد جەمیل، دیدگا و توێژینەوەکانی خۆیان خستەڕوو.

توێژەران تیشکی خستە سەر شیکاریی زانستی، کۆمەڵناسی و ئیستاتیکی بۆ هۆکارەکانی سستبوونی گوتاری شانۆیی، لەگەڵ دۆزینەوەی ئاسۆی نوێ بۆ پەیوەندی نێوان دەق، دەرهێنان و بینەر.

بەشێکی سەرەکیی دواڕۆژی سیمینارەکە تەرخانکرا بۆ گەنگەشەیەکی کراوە؛ ئامادەبووان لە ڕێگەی پرسیاری ورد و ڕەخنەی بونیادنەرەوە بەشدارییان کرد.

بە کۆتایی هاتنی کارەکانی ئەم سیمینارە دوو ڕۆژەیە، ئامادەبووان جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە کۆڕ و دیدارانە کردەوە بۆ داڕشتنی ستراتیژییەکی نوێ کە شانۆی هەولێر بەرەو قۆناغێکی کاراتر ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: ئەگەری بارینی کەمێك نمە باران و بەفر هەیە

سەڵاح

وەزیری نێوخۆی تورکیا: لە خۆرهەڵاتی تورکیا پێنج چالاکی پەکەکەمان کوشتووە

سەڵاح

سامسۆنگ یەکەمین ڕوونمای OLED نمایش کرد

یاسین