zagros news agency

شەش هەفتەیە سپایدرمان لە ریزبەنددی یەکەمی بۆکس ئۆفیسدایە

فیلمی سینەمایی “Spider-Man: Brand New Day” بۆ هەفتەی شەشەم بەردەوامبوو لە پێشەنگی بۆکس ئۆفیسدا.

 

ئەم بەرهەمە لە پشووی جەژنی کرێکاراندا لە ئەمریکا 18 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە و پێشبینی دەکرێت بگاتە 23 ملیۆن دۆلار.

 

کۆی داهاتی فیلمەکە لە ئەمریکای باکوور گەیشتە 923 ملیۆن دۆلار و نزیکبووەتەوە لە تێپەڕاندنی “Star Wars: The Force Awakens” بۆ ئەوەی ببێتە پڕداهاتترین فیلم لە مێژووی ئەمریکادا. لەسەر ئاستی جیهانیش داهاتی ئەم بەرهەمەی تۆم هۆلاند گەیشتە 2.4 ملیار دۆلار و پلەی سێیەمی گرتووە.

 

لە ریزبەندی دووەمدا فیلمی “The Odyssey” لە دەرهێنانی کریستۆفەر نۆلان هات، داهاتی هەفتانەی 13 ملیۆن دۆلار بوو و کۆی داهاتی جیهانیشی 1.56 ملیار دۆلاری تێپەڕاند.

 

فیلمی “Coyote vs. Acme” لە پلەی سێیەمدا جێگیربوو. لە بەرامبەردا بەرهەمە نوێیەکان تووشی ئالنگاری بوونەوە، فیلمی “Fall 2: Deadpoint” تەنیا 2.3 ملیۆن دۆلاری کۆکردەوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

یەکەم وێنەی رۆبەرت پاتینسۆن لە فیلمە نوێیەکەی کریستۆفەر نۆلان بڵاوکرایەوە

ART

روری سایکس بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس گیانی لەدەستدا

ART

نمایشی شاهانەی “Emily in Paris” لە پاریس

ART